كۆسره‌ت ره‌سول: پێویسته هه‌رچی زووه لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و كۆتایی به كێشه‌و قه‌یرانه‌كان بهێنن
ئه‌م وتانه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/1/2017 له شاری سلێمانی له‌میانی پێشوازیكردنی له وه‌فدێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هات، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
كۆسره‌ت ره‌سول له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهانی به چاوی رێزه‌وه له كورد و پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن و هه‌موویان ئومێد ده‌خوازن كورد یه‌كده‌نگ بێ و وه‌ك هه‌میشه له‌به‌ره‌ی دیموكراسی و داكۆكی كردن بێ له دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، وه‌فدی میوان پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌ربڕی و هیوایان خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌نگیه‌وه بێن و وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كاری له‌سه‌ر بكرێ.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، جه‌ختی له ناوه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كرده‌وه‌و هیوای خواست له كه‌مترین ماوه‌دا لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه، به‌و پێیه‌ی كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌زوویی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی به ململانێكان بهێنرێ و كورد بۆ گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كان خۆی ئاماده بكات.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی زه‌حمه‌تكێشان پیرۆزبایی وه‌رگرتنی خه‌لاَتی پێگاسۆسی زێڕینیان له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی كرد‌و رایانگه‌یاند " شانازییه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، سه‌ركرده‌یه‌كی قاره‌مان و تێكۆشه‌ری له ولاَتێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپی خه‌لاَت بكرێ و ئه‌ویش خه‌لاَته‌كه‌ی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بكات
xendan -
