ئەمینداری یەکگرتوو: دەرفەت بۆ بەردەوام بوونی ناکۆکی نێوان لایەنەکان نەماوە
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختیكرده‌وه، لەسەر هەرچی زوو گەیشتن بە رێکەوتن لە نێوان سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو.
روونیشکردەوە "لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتاییەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ئەو گۆرانکاریانەی کە لەو وادەیە بە دواوە لە عێراق و ناوچەکە روودەدەن هیچ دەرفتێک نەماوە بۆ بەردەوام بوونی ناکۆکیەکان و موزایەداتی سیاسی بەسەر یەکتریدا".
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا، پێویستە لەکاتی ئەنجامدانی گۆرانکارییەکان لە هەرێمی کوردستان بیر لە پەراوێزخستنی هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی لە کایە سیاسیە نوێیه‌کەدا نەکرێتەوە.
زیاتر له ساڵێكه ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامه، كه به‌هۆی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو تائێستاش لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون.
له‌كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه خولێكی نوێی گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستیپێكردووته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پارتی وه‌فدێكی دانوستانكاری پێكهێنا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه‌ش نادیاره.
بەپێی پەیامەکەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێم بەوشێوەیە دەکرێت کە حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پارلەمان کارا بکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکومەتێکی نوێ دابمەزرێت و کەسێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم دەستنیشان بکرێت ھەتا کاتی ھەڵبژاردن بۆئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.
xendan -
