فه‌رمانده كورده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبی بۆ (باس‌نیوز): به‌غدا بووه‌ته شوێنى مافیاكانى جیهان
ئه‌مڕۆ 17/1/2017، لیوا عه‌دنان حه‌مید شه‌فی، فه‌رمانده‌ى لیواى "ئه‌نسارولحوسێن"ی سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبی كه لیوایه‌كى تایبه‌ته به كورده شیعه‌كانى به‌غدا، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" به‌غدا بووه‌ته شوێنى مافیاكانى جیهان، ئه‌گه‌ر هێزت نه‌بێت و له به‌غدا بژێت، ئه‌وه زوو له ناو ده‌برێیت، بۆیه هێزه‌كه‌ى ئێمه به‌رگرى له كورده‌كانى به‌غدا ده‌كات".
گوتیشی" ڕێگه ناده‌ین به هیچ كه‌سێك كێشه بۆ كورده‌كانى به‌غدا دروست بكات و هه‌ر كه‌سێكیش ویستبێتی كارێكى خراپ به‌رامبه‌ر كورده‌كان بكات، ئه‌وه وه‌ڵاممان بۆی هه‌بووه".
bas news-
