له هه‌رێمى كوردستان فێستیڤاڵى خلسكانێی سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت
نادر رۆستى، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" له میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كماندا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ١٧ى كانونى دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو، لێژنه‌ی سازدانی فیستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، بڕیارى دا كه له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا (31 / 1/ 2017) له چیای كۆڕه‌ك، فێستیڤاڵى به‌فر ئه‌نجام بدات".
گوتیشى:" فێستیڤاڵه‌كه به به‌شداری ٣ تیمی كوردستانى تایبه‌تى خلیسكانێى به‌فر و چه‌ند یاریزانێكی بیانی، ساز ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ى گرنگى ئه‌و جۆره فێستیڤاڵه رۆستى، گوتى :" ئامانجمان له فێستیڤاڵه‌كه، ناساندنی گه‌شتوگوزاری كوردستان و ڕاكێشانی گه‌شتیارى زیاتره له وه‌رزى زستان".
bas news-
