مه‌حما خه‌لیل: کشانەوەى پەکەکە لە شنگال لە بەرژەوەندى خه‌ڵکى ناوچه‌كه‌یه‌

مه‌حما خه‌لیل: کشانەوەى پەکەکە لە شنگال لە بەرژەوەندى خه‌ڵکى ناوچه‌كه‌یه‌






مەحما خەلیل، قایمقامى شگال، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند :" کشانەوەى هێزە چەکدارەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) لە شنگال، بڕیارێکى یاسایی حکوومەتى عێراقە و پێیوستە پەکەکە هەرچى زووترە ئەو بڕیارە جێبەجی بکات و هێزەکانى خۆى بکشێنێتەوە.



گوتیشى:" کشانەوەى هێزە چەکدارەکانى پەکەکە لە بەرژەوەندى خەڵکى شنگالە، چونكه‌ ئه‌وان پێیان باشە پەکەکە و لایەنە سیاسیەکانى دیکە ڕێز لە یەکترى بگرن و هەمووان گرنگى بە پاراستنى دۆخى هەرێمى کوردستان بدەن و ڕیگرى لە پیلانى دوژمنان بگرن".







قایمقامى شنگال، ئەوەشى خسته‌ڕوو، كه‌ خەڵکى شنگال دەیانەوێت پێشمەرگە پارێزگارى لە شنگال بکات، چونکە پێشمەرگە بووە بە هێزێکى ناسراوى پاڵەوان لە جیهاندا و دوژمن بە هەموو شێوەیەک سڵ لەناوى پێشمەرگە دەکاتەوە.
bas news-
Top