لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش و سوره‌یا ئۆنده‌ر له‌سه‌ر نه‌ورۆز ده‌ستی پێكرد
ئه‌مڕۆ دوور له چاوی میدیاكانی توركیا، دادگای تاوانه قورسه‌كانی دووی به‌كركۆی له ئیسته‌نبۆڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په ده‌ست پێكرد، ئەویش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له جه‌ژنی نه‌ورۆزی ساڵی 2013 پروپاگەنده‌یان بۆ په‌كه‌كه كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (دیوار)ی توركی، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له زیندانی ئیدیرنه كه ده‌میرتاشی لێ زیندانی كراوه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ دادوه‌ر ئیفاده‌ی لێ وه‌رگرتووە، هه‌روه‌ها سری سوره‌یا ئۆنده‌ر به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بووه و ئیفاده‌ی خۆی داوه. ئه‌وان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته پاڵ له نه‌ورۆزی ساڵی 2013 كاتێك وتاریان پێشكه‌ش كردووه، پروپاگەنده‌یان بۆ په‌كه‌كه كردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی ویستوویانه له دانیشتنه‌كه ئاماده بن رێگه‌یان نه‌دراوه بچنه ژووری دادگا و له ژووری كۆنفراس چاودێری دانیشتنه‌كه‌یان كردووه.
تاوه‌كو ئێستە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی بڕیاری دادوه‌ر نه‌زانراوه، هه‌روه‌ها نازانرێت ده‌میرتاش چۆن به‌رگری له خۆی كردووه.
bas news-
