داواکاری گشتیی ئامەد داوای زیادتر له ٢٠٠ساڵ زیندان بۆ هاوسەرۆکانی هەدەپه دەکات

داواکاری گشتیی ئامەد داوای زیادتر له ٢٠٠ساڵ زیندان بۆ هاوسەرۆکانی هەدەپه دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئانادۆڵو"ی نزیک له حکومەتی تورکیا، به تۆمەتی "دۆسیەی تیرۆر"، داواکاری گشتیی کۆماریی ئامەد، سکاڵانامەیەک دژی ھاوسەرۆکانی ھەدەپە تۆمارکردووە و تێیدا داوای سزای ٤٣ بۆ ١٤٢ ساڵ زیندانی بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش و سزای ٣٠ بۆ ٨٣ ساڵ بۆ فیگەن یوکسەکداغ کراوە.



هاوسەرۆکانی هەدەپه و چەندین ئەندام پەرلەمانی ئەم پارته، هەروەها دەیان سەرۆک شارەوانیی سەر به هەدەپه به تۆمەتی دۆسیەی تیرۆر لەلایەن حکومەتی تورکیاوه دەستگیر کراون.



دوای "کۆدەتا شکست خواردووەکە"ی تورکیا، حکومەتی ئەم وڵاته به بیانووی جۆراجۆر تاکو ئێستا دەیان هەزار مامۆستا، فەرمانبەر، پۆلیس، ئەفسەر، دادوەر و چینه جیاجیاکانی دەستگیرکردووه و له کار دووری خستوونەتەوه.



تەنانەت له ئێستا تورکیا به دەستگیرکردنی زۆرترین رۆژنامەنووس، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان به یەکەم زیندانی رۆژنامەنووسان دادندرێت.


bas news -
Top