لە دوو ناوچەی جیا بەشەخۆراکی ٣٢٢٩ خێزان دابەشکرا

لە دوو ناوچەی جیا بەشەخۆراکی ٣٢٢٩ خێزان دابەشکرا
لە درێژەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ئاوارەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا و ناوچەکانی دەوروبەری، پرۆگرامی جیھانی خۆراک(WFP) بە ھاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای نەینەوا و ناوچەکانی دەوروبەری و ھەروەھا لە شارۆچکەی خەبات لە سنوری پارێزگای ھەولێر بەشەخۆراکی مانگانە دابەشکرا.



شێوازی دابەشکردنەکەش سەرەتا لە گوندەکانی غەریبیان و ئەبو جرویوع و ئەلربیع و ئەلعباسیە و ئەلمەزارع لە دەشتی نەینەوا بەشە خۆراکی مانگی ١ بەسەر ٧٧٤ خێزاندا دابەشکرا.



ھاوکات لە شارۆچکەی خەبات لەسنوری پارێزگای ھەولێر، بە ھەمان شێوە بەشەخۆراکی مانگی ١ بەسەر ٢٤٥٥ خێزانی ئاوارەدا ھاتە دابەشکردن.
payamner -
Top