بهرپرسێك: دیاردهی دوو مووچهیی ئهم توێژه بهردهوامی ههیه
بەپێی زانیاریەکان لەو ماوەیە وەزارەتی کاروباری شەھیدانی ھەرێمی کوردستان چەند کەسێکی لەم جۆرەی ئاشکر کردووە و داوا لە بەغدا کراوە بۆ پێدانی لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە مووچەی شەھیدانە و زیندانی سیاسی وەردەگرن بۆ ئەوەی وردبینی لە لیستەکان بکرێت.
مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: خەڵک ھەبووە لە بەغدا و لە ھەرێمی کوردستانیش مووچەی شەھیدانە و زیندانی سیاسی وەرگرتووە ھەیانە خۆیان ھاتووە گوتویەتی ٢ مووچەم ھەیە لەسەر داوای خۆیان ئەوەی ئێرەیان بڕاوە و لە بەغدا وەری دەگرن، بەڵام خەڵکی تریش ھەبووە بەپێی بەدواداچوونی ئێمە ئەوەی لێ ئاشکرا کراوە و مووچەکەی بڕاوە.
ئاماژەی بەوەدا دیاردەی ٢ مووچەی شەھیدان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامی ھەیە، گوتیشی: داوامان لەبەغدا کردووە لیستی مووچەی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن کە لە ھەرێمی کوردستان مووچەی شەھیدانە و زیندانی سیاسیان ھەیە بۆ ئەوەی وردبینیان تێدا بکرێت بۆ ئەوەش وەفدێکمان ناردووە بۆ بەغدا.
مووچەی مانگانەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە حکوومەتی عێراقی لە نێوانی ٦٠٠ ھەزار دینار بۆ ملیۆنێک دینارە.
وەزیری کاروباری شەھیدان ئاشکراشیکرد رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە ٢ مووچەی شەھیدانەیان ھەبووە" دەبێت ھەموو ئەو مووچانە بگێرنەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ھەرێمی کوردستان وەریان گرتووە".
payamnerf -
