كۆسره‌ت ڕه‌سول: كات له به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییه
ئه‌و گوتانه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/1/2017 له شارى سلێمانى له‌میانى پێشوازیكردنى له وه‌فدێكى حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، هات.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی وه‌فدێكى حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، پیرۆزبایی وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى پێگاسۆسی زێڕینیان له كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لى، كرد و رایانگه‌یاند كه شانازییه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، سه‌ركرده‌یه‌كى قاره‌مان و تێكۆشه‌رى له وڵاتێكى گه‌وره‌ى ئه‌ورووپی خه‌ڵات بكرێ و ئه‌ویش خه‌ڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، بكات.
لاى خۆیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ وڵاتانى جیهانى به چاوى ڕێزه‌وه له كورد و پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن و هه‌موویان ئومێد ده‌خوازن كورد یه‌كده‌نگ بێ و وه‌ك هه‌میشه له‌به‌ره‌ى دیموكراسی و داكۆكی كردن بێ له دیموكراسی و مافی مرۆڤ".
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، وه‌فدی میوان پاڵپشتى و پشتیوانى خۆیان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌ربڕی و هیوایان خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌نگیه‌وه بێن و وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كارى له‌سه‌ر بكرێ.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌و په‌یوه‌ست به كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌زوویی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی به ململانێكان بهێنرێ و كورد بۆ گۆڕانكارییه ڕیشه‌ییه‌كان خۆی ئاماده بكات، له‌مڕووه‌وه جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى جه‌ختى له ناوه‌ڕۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى كرده‌وه، هیواى خواست له كه‌مترین ماوه‌دا لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن و چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
باسنيوز
