کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆبایدن لە داڤۆس دەستی پێ کرد
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە سەدانێکی فەرمی بەشداری لە چل و حەوتەین کۆنگرەی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم دیداریدا لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا کۆبووە و لەبارەی پرسی شەڕی داعش و ڕەوشی ناوچە و ئاڵۆگۆڕەکانی انوچە پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.
بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی داڤۆسدا بەشداری لە یەکێک لە پانێلەکاندا بکات و باسێک لەبارەی شەڕی داعش و ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچە پێشکەش بکات.
باسنيوز
