کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆبایدن لە داڤۆس دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆبایدن لە داڤۆس دەستی پێ کرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆ بایدن، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنگرەی ئابووری داڤۆس لە سویسرا کۆبوونەوە.

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە سەدانێکی فەرمی بەشداری لە چل و حەوتەین کۆنگرەی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم دیداریدا لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا کۆبووە و لەبارەی پرسی شەڕی داعش و ڕەوشی ناوچە و ئاڵۆگۆڕەکانی انوچە پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.

بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی داڤۆسدا بەشداری لە یەکێک لە پانێلەکاندا بکات و باسێک لەبارەی شەڕی داعش و ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچە پێشکەش بکات.






باسنيوز
Top