ێخوڕینێكی بەختەوەر بەرەو ئوسترالیا

ێخوڕینێكی بەختەوەر بەرەو ئوسترالیا
كۆمپانیای "نیم" بریكاری فەرمیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لە هەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای كیا-ی دایك، لە چوارچێوەی پرۆگرامی "لێخوڕینێكی بەختەوەر بەرەو ئوسترالیا Lucky Drive to Australia"، هەڵسا بە سازكردنی پێشبڕكێی "جوانترین وێنە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەت كیا بگرە"، كە ساڵانە كۆمپانیای كیا مۆتۆرز هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی یارییەكانی پاڵەوانیەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا سازی دەكات.
لە هەرێمی كوردستانیش ئەو پێشبڕكێیە ئەنجام درا ‌و بەڕێز "رائید خۆشناو" بووە خاوەنی خەڵاتی یەكەم، كە ئەویش گەشتێكە بۆ شاری میلبۆرن-ی ئوسترالیا بۆ ئامادەبوون لە یارییەكانی پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا بۆ ساڵی 2017.
پێویستە بووترێ كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سپۆنسەری فەرمیی پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا-یە لە یەكەم پاڵەوانییەتییەوە تا ئێستا، كۆمپانیای كیا مۆتۆرز ساڵانە زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی جۆری كیای مۆدێل نوێ پێشكەش بە یەكێتیی ئوسترالیا بۆ تێنس دەكات بۆ دەستەبەركردنی كەشێًكی لەبار ‌و ئارام، بۆ یاریزانە بەناوبانگەكانی تێنس ‌و گەورە بەرپرسان ‌و كەسایەتییە ناودارەكان ‌و دەزگاكانی راگەیاندن كە هەرگیز لە یاد نەكرێ.
لە ساڵی 2006 یشەوە تا ئێستا، یاریزانی تێنسی لاوی ئیسپانی "رافائیل نادال" باڵیۆزی هێمای بازرگانیی جیهانی بۆ كۆمپانیای كیا مۆتۆرزە ، هەردوولا بەیەكەوە هاوكاربوون بۆ گەیاندنی دروشمی هێمای بازرگانیی كیا "توانایی لەسەر سەرسووڕمان" بە سەرانسەری جیهان.
شایەنی باسە كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل "NIM Automotive Trading Co. " بریكاری فەرمیی كیا مۆتۆرزە لە هەرێمی كوردستان ‌و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن پێشكەش بە سەرجەم مۆدێلەكانی كیا دەكات بە گەرەنتیی كارگە ‌و چاككردنەوە، لە ژێر سەرپەرشتیكردنی كادری قاڵبوو لە ئەندازیاران ‌و تەكنیكارانی مۆڵەت پێدراو لە كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی دایك، بەشی چاككردنەوەی نیم پارچەی یەدەگی ئەسڵیشی هەیە بۆ سەرجەم مۆدێلەكانی كیا.
هەروەها كۆمپانیای نیم لقی لە شارەكانی هەولێر ‌و سلێمانی ‌و دهۆك ‌و كەركوك هەیە.










خه ليل بله يي
Top