بارزانی و بایدن کۆدەبنەوە

 بارزانی و بایدن کۆدەبنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری داڤۆس لە سویسڕا کۆدەبنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17\1\2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بارودۆخی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکرێت.

لە لایەنی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.

دوێنێ دووشەممە 16\1\2017، لە ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا، ئەوە ئاشکرا کرا کە بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە (داڤۆس) کە لە ڕۆژانی 17 تا 20ی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت. سەردانی ئەورووپای کردووە و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا، كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.






باسنیوز
Top