دەوڵەتی یاسا دەیەوێت بە زۆرینەی دەنگ پۆستەکانی کورد پڕ بکاتەوە

 دەوڵەتی یاسا دەیەوێت بە زۆرینەی دەنگ پۆستەکانی کورد پڕ بکاتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، دەوڵەتی یاسا دەیەوێت بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاساکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕێنێت.

ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “دەوڵەتی یاسا دەیەوێت لە ڕێگای زۆرینەی پەرلەمانەوە، پڕۆژە یاساکان تێپەڕێنێت، لەوانەش پرسی بودجەی کوردستان و بودجەی سیاسی و حاکیمە، بۆیە لەسەر هەندێک پرس، بە ئاشکرا ڕای گەیاندووە کە ئەوان کار لەسەر دەنگی زۆرینە دەکەن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە پێکهاتەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا باس لەوە کراوە کە دەبێت پڕۆژە یاساکان بە شێوەی تەوافوق لە نێوان لایەنەکان ئەنجام بدرێت، نەک لایەنێکی سیاسی خۆی بەسەر لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنێت".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەشی بەوە کرد، ئێستا دەوڵەتی یاسا لەسەر پرسی پڕکردنەوەی پۆستەکانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێداگری دەکات کە دەبێت “پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە بە زۆرینەی دەنگ لەپەرلەمان تێپەرێنرێت کە ئەوەش دژی ڕێککەوتنە سیاسییەکانە".






باسنیوز
Top