نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی لە مووسڵ بریندار بوو

 نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی لە مووسڵ بریندار بوو
بەهۆی هێرشی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر گەڕەکێکی شاری مووسڵ، ڕۆژنامەنووسێکی کورد بریندارە کە ئێستا لە قۆناغی مەترسی دەرچووە.

محەمەدتاهیر زێباری، برای عەبدولحەمید زێباری، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی (ئەلحوڕە)، ڕایگەیاند: “دوێنێ لە شاری مووسڵ و لە مەزارگەی (نەبی یونس)، داعش لە ڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە بۆردومانی ئەو ناوچەیان کردووە و بەو هۆیەوە عەبدولحەمید زێباری و کارمەندێکی دیکەی کەناڵەکە بەسەختی بریندار بوون”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا براکەی لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و لە قۆناغی مەترسی دەرچووە و ڕەوشی تەندرووستی باشە.

هەر لەمبارەیەوە عەممار ساتع، کارمەندی کەناڵەکە لە نووسینگەی هەولێر ڕایگەیاند: “عەبدولحەمید زێباری دوای برینداربوونی، دوێنێ لەژێر چاودێریی چڕدابوو، بەڵام ئەمڕۆ لە مەترسی دەرچووە و ڕەوشی تەندروستی ڕوو لە باشییە”.





باسنیوز
Top