تاران.. باری تەندروستیی دەرهێنەرێکی کورد لە گرتووخانە ناجێگیرە
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) کەیوان کەریمی، دەرهێنەری خەڵکی بانە کەلە بەندی ٨ ی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیراوە، سەرەڕای ئەوەی کەلە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا سییەکانی چڵک و تووشی خوێنبەربوون بووە، لە چارەسەریی پزیشکی بێبەش کراوە.
ماڵپەری (هێرانا) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە پزیشکەکانی بەندیخانە لەو کاتەوە لەو بەندیخانە ڕاگیراوە، چەندین جار بە بۆنەی چڵک و خوێنبەربوونی سییەکانییەوە، ویزیتیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کەیوان ێویستی بە چارەسەری جیدیی پزیشکییە و دەبێ بچێتە نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێک لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە نەدراوە.
کەیوان کەریمی لە ماوەی نەخۆشییەکەی لە بەندیخانەدا تەنیا دەرمانی هێورکەرەوەی ئازاری لە بنکەی تەندرستیی زیندان وەرگرتووە و هیچ چارەسەریەکی جیددی لە پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیەکەی بۆ نەکراوە.
کەیوان کەریمی، پاییزی ئەمساڵ دوایی بانگهێشتکردنی بۆ دادگای موقەدەسی بەندیخانەی ئێڤین، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ئەو سینەماکارە کوردە پێشتر بەهۆی بەرهەمهێنانی فیلمێک لەژێر ناوی "نووسین لەسەر دیوارەکانی شار”"بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لەدژێ ئێران و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٦ ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قامچی بەسەردا سەپابوو.
ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ یەک ساڵ زیندان و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، هەروەها لێدانی ٢٢٣ قامچی کرم کرایەوە.
باسنيوز
