پەیەدە هەڵمەتێکی فراوانی بەسەربازکردنی زۆرەملێ دەست پێ دەکات

 پەیەدە هەڵمەتێکی فراوانی بەسەربازکردنی زۆرەملێ دەست پێ دەکات
پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، هەڵمەتێکی فراوان بۆ سەربازیکردنی ناچاری دەست پێ دەکات و بەشێکیان بە زۆر دەنێرێتە بەرەکانی جەنگ، سەرکردەی حزبێکی کوردستانی ڕۆژئاواش دەڵێت: "ئەوەی پەیەدە دەیکات، کارێکی ترسناکە".

د. کاوە ئازیزی، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لە قامیشلۆ، پەیەدە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی گەنجان کردووە کە بەشێکی زۆریان بەرەو سەربازیی ناچار دەبەن، دوای ماوەیەک لە مەشیقی سەربازی، دواتر ڕەوانەی بەرەکانی جەنگیان دەکەن.

ئازیزی ئەوەشی ڕوون کردەوە: "پەیەدە فۆڕمێکی سیاسی بە خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا پڕدەکاتەوە، ماڵ بە ماڵ بۆ پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە دەگەڕێن کە لایەنی سیاسییان دەردەخات، بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر لایەنگرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)". گوتیشی: “زۆر گرنگە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە مەترسیی پەیەدە ئاگادار بکرێنەوە".





باسنيوز
Top