سلێمانی.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە
نەقیب سائیب سەلام, گوتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 17/1/2017 تیمەکانمان ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمێک لە باخەکانی ڕاپەڕین لە سلێمانی".
گوتیشی: "دوای بینینی تەرمی گەنجەکە زانراوە کە 12 فیشەکی کڵاشینکۆفی لێ دراوە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە"، ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "دەستبەجێ تیمەکانمان تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە، ھاوکات باوکی کوژراوەکە سکاڵای لەسەر چەند کەسێک تۆمار کردووە".
نەقیب سائیب سەلام دەشڵێت: "گەنجەکە ناوی (گ.ی) و لەدایکبووی ساڵی 1994ە, ھەروەھا پیشەی کرێکار بووە".
باسنیوز
