به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی کوردستان به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی لە هەژدەیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤیدا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. کوردستان تیڤی وەک یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراق، لە پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و لە ماوەی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانیشدا کارمەندانی کوردستان تیڤی هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان، ئەرکی خۆیان زۆر بە سەرکەوتوویی بەجێ گەیاندووە. هیوادارین کوردستان تیڤی لە سەرکەوتن و پێشکەوتن بەردەوام بێت و وەک ڕابردوو لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری و خۆشویستنی وڵات و گیانی برایەتی و لێبووردەیی بەردەوام بن و هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە. هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سەرۆک
١٧ـی١ـی٢٠١٧