كۆڕبهندی داڤۆس بۆ شهڕی داعش گوێ له سەرۆك بارزانی دهگرێت
لە کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس نزیکەی 4 ھەزار کەس کە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و دیپلۆماتکار و بازرگان پێکدێن، بەشدارن. کۆربەندەکە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و بەپەلەی بۆ کێشە ئابووری و سیاسییەکانی جیھانە.
47 ەمین لوتکەی ئابووری جیھان لە شارۆچکەی داڤۆس لە دامێنی چیاکانی ئاڵپ لە وڵاتی سویسرا بەرێوەدەچێت.
بەرێوەچوونی ئەم کۆربەندە لە سەرتای 2017لە کاتێکدایە کە جیھان لە ھەموو کات زیاتر گیرۆدەی نادڵنیایی و چەندین قەیرانی ئابووری و سیاسییە.
کۆربەندەکە 17 تا 20 مانگ بەردەوام دەبێت چەند پانێڵێک لە خۆ دەگرێت لەوانە "چارەسەری کێشەی دارایی و زیادکردنی چینی ناوەند لە جیھان". "داھاتووی یەکێتی ئەوروپا دوای دەچوونی بەریتانیا". "سیاسەتی ترس یان لەبیرکردنی شۆرشگێرەکان" و چەندین پانێڵکی دیکە.
K24
