سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان: گفتوگۆكان له‌باره‌ى په‌یامه‌كه‌ى بارزانى به‌رده‌وامه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تایبه‌ت به (باس‌نیوز)ـى ڕاگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له میدیاكانه‌وه به‌ناوى ڕاوێژكارێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكی لایه‌نه‌كان، دووره له ڕاستییه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پێشتر، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا داواى له لایه‌نه‌كان كرد، پێكه‌وه ڕێكبكه‌ون و گۆڕانكارى له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمدا بكه‌ن و كه‌سێك بۆ شوێنى ئه‌و پێشنیاز بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا گفتوگۆى لایه‌نه‌كان به‌رده‌امه و، گوتیشی :" له ئێستادا پێشمه‌رگه شه‌ڕى دڕنده‌ترین ڕێكخراوى تیرۆریستى ده‌كات".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له میدیاكان له‌سه‌ر زارى "كیفاح مه‌حموود"، ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه گوایه بارزانى له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
BAS NEWS -
