به‌ره‌ى توركمانى: پابه‌ندین ناوى "هه‌رێمى كوردستان" وه‌ك خۆى بهێنین
په‌رله‌مانتار ئه‌شه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند :" به‌ره‌ى توركمانى به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا ناوى (هه‌رێمى كوردستان)ـى وه‌ك خۆى هێناوه، چونكه كوردستان به‌پێی ده‌ستوور هه‌رێمى و دانی پێدا ده‌نێین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ى نكۆڵى له "هه‌رێمى كوردستان" بكات، واتا نكۆڵى له "ده‌ستوورى عێراق" ده‌كات.
شاڵحى، گوتیشی :" سیاسه‌ت و مۆڕاڵى به‌ره‌ى توركمانى وایه كه له‌گه‌ڵ برایانمان له هه‌رێمى كوردستان به حكوومه‌ت و هاووڵاتیانه‌وه، وه‌كو هه‌رێم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ى له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى به‌ره‌ى توركمانى (توركمان ئیلی) بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تیایدا به "باكوورى عێراق" ناوى هه‌رێمى كوردستان، هاتووه، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، گوتى :" هه‌واڵه‌كه، داڕشتنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو ئه‌و هه‌واڵه له ئاژانسى ئه‌نادۆلۆوه وه‌رگیراوه، ده‌بووایه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ى بكرێت، چونكه به‌ره‌ى توركمانى وه‌كو هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌كات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌واڵه‌كه گوزارشت له بۆچوونى فه‌رمى به‌ره‌ى توركمانى ناكات.
BAS NEWS -
