مه‌سرور بارزانی: هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتووی ناوچه‌كه پێویستییه‌كی گرنگه
له دیدارێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی فره‌وانكردنی هاوكارییه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و ئایندهی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و دووپات له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرایه‌وه.
له‌و باره‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی ئه‌مریكا وه‌ك فاكته‌رێكی چاره‌سه‌ر و سه‌قامگیری دا و رایگه‌یاند، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتووی ناوچه‌كه پێویستییه‌كی گرنگه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر قۆناغی پاش داعش و نه‌بوونی متمانه و میكانیزمی داڕشتنه‌وه‌ی ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاده‌م شیف، پێزانینی زۆری خۆی بۆ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی جیهانی دژ به تیرۆر ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ده‌خوازم سوپاستان بكه‌م بۆ به‌شداری و هاوكاریكردنتان له روبه‌ڕووبونه‌وه و نه‌هێشتنی تیرۆردا، كه رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر و سوودبه‌خشه.
هه‌روه‌ها وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و هاوسۆزی خۆی بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌ڵێنی زیاتركردنی یارمه‌تی و پشتیوانی ئه‌مریكا له دۆزی كورد دا و رایگه‌یاند، له‌ناو كۆنگرێسدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندام هه‌ن هاوسۆزی دۆزی كوردن و به یه‌كێك له هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌سفی ده‌كه‌ن.
K24 -
