له ئامه‌د به هۆى تهقينهوهيهكهوه پۆليسێك كوژرا و 10 كه‌س بريندار بوون
: ته‌قينه‌وه‌كه له نزيك شوره‌ى ئامه‌د و له ناو زانكۆى ديجله روويداوه و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
، ژماره‌يه‌ك له هێزه ئه‌منييه‌كان به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نييه‌وه و چه‌كيان به ده‌سته‌وه‌يه و له شوێنى رووداوه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
، ته‌قينه‌وه‌كه "گه‌له‌كى مه‌زن" بووه.
تا ئێستا له باره‌ى ره‌وشى برينداره‌كان و حاڵه‌ته‌كانى گيان له‌ده‌ستدان هيچ زانيارييه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
پێشتريش له 4ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له ئامه‌د روويدا و بووه هۆى برينداربوونى 8 كه‌س.
هه‌روه‌ها له يه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێ‌دا ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌يه‌كى پۆليس و ژماره‌يه‌ك پۆليس به‌و هۆيه‌وه بريندار بوون.
