پیاوێک خۆی دەسووتێنێت

پیاوێک خۆی دەسووتێنێت

پیاوێک لە شارەدێی پردێ لە پارێزگای کەرکووک خۆی دەسووتێنێت و پۆلیسی پارێزگاکەش راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی کەرکووک، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوەر، رۆژی دووشەممە ١٦/١/٢٠١٧، ھاووڵاتی عەلی خورشید محەمەدی لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٢، خۆی سووتاندووە.

ھەروەک پۆلیس رایگەیاندووە، عەلی خورشید محەمەد تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و پیشەی کاسب بووە، لە گوندی کۆلدەرە لە شارەدێی پردێ خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەشی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی کەرکووک.

پێشتر لە رۆژی یەکشەممە ١٥/١/٢٠١٧، ژنێک بە ناوی سوعاد محەمەد عەبدی تەمەن ٣٥ ساڵ و ەڵکی شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆۆژئاوای کەرکووک، لە کەمپی لەیلان لە پارێزگاکە خۆی سووتاند.
payamner-
Top