ئه‌حمه‌د تورك بۆ زیندانێكی دیكه‌ گواسترایه‌وه‌

ئه‌حمه‌د تورك بۆ زیندانێكی دیكه‌ گواسترایه‌وه‌
ئەحمەد تورک، ھاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین لە گرتووخانەی سیلیڤری شاری ئیستا‌نبوڵ بۆ زیندانی خارپێت گوازرایەوە.

وەک راگەیەندرا، ئەمڕۆ ئەحمەد تورک لە زیندانی سیلیڤرییەوە رەوانەی گرتووخانەی خارپێت کراوە، لەکاتێکدا تەندرووستی ئەحمەد تورک ناجێگیرە و چاوەڕێ دەکرا لە زیندان ئازاد بکرێت، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەھەپەش گوتبووی، پێویستە ئەحمەد تورک ئازاد بکرێت.

ئەحمەد تورک تەمەنی ٧٤ ساڵە و ماوەی دوو مانگە لە زیندانە و تووشی نەخۆشی دڵ بووە.

ئەحمەد تورک، ھاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین، لە ١٧/١١/٢٠١٦، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کارەکەی دوورخرایەوە، لە ٢٤ ھەمان مانگ بە فەرمانی دادگا دەستگیرکرا.
payamner-
Top