سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێكه‌وت
به‌پێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له سه‌ردانه‌كه‌دا بارزانی، بەشداریی لە كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی له داڤۆس دەکات کە لەڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، لەو سەردانەدا یاوەریی بارزانی دەکەن.
payamner-
