ھەرێمی کوردستان... مێژووی تورکمانەکان دەخرێتە ناوپرۆگرامی خوێندن

ھەرێمی کوردستان... مێژووی تورکمانەکان دەخرێتە ناوپرۆگرامی خوێندن


سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە مێژووی تورکمانەکان بخرێتە ناو برۆگرامی خوێندن ولەقوتابخانەکان بخوێندرێت وھەوڵیش دەدرێت لەساڵی داھاتوو جێبەجێ بکرێت.

ئایدن مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" داواکاریەکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، بۆئەوەی مێژووی تورکمانەکان بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندن لەھەرێمی کوردستان وداواکاریەکەی ئێمە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە وئەوانیش رەزامەندیان دەربریووە وئاراستەی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە .

ئایدن مەعرووف گوتیشی: داوا لەوەزارەتی پەروەردە کراوە کە کاری لەسەر بکات، بۆیە ئەوانیش پێویستە رێگەی کەسانی شارەزا وپسپۆر کاری لەسەر بکەن، بۆ ئەوەی بتواندرێت لەساڵی داھاتوو جێبەجێ بکرێت.

مەعرووف ڕوونیشی کردەوە: ئەمە کارێکی نوێییە ومافی تورکمانەکانە وگرنگی ھەرێمی کوردستان بۆ پێکھاتەکان وپێکەوە ژیان لەھەرێمی کوردستان دەردەخات وپشتیوانیەکی گەورەشە بۆ تورکمانەکان
payamner-
Top