پارسێلی خۆراک بۆ ئاوارەکانی کەمپی خازر دابینکرا
رێکخراوەکانی ''ئەنقازی ئینسانی عێراقی و دەزگای واحە'' لهڕێگهی دهزگای خێرخوازیی بارزانیهوه ١٣٥٠ پارسێلی خۆراکی وشکی بۆ خێزانە ئاوارەکانی موسڵ لە کەمپی خازر دابینکرد.
ئهمڕۆ له بهردهوامی دابهشكردنی پێداویستی ئاوارهكانی شاری نهینهواو دهوروبهری رێکخراوی ئەنقازی ئینسانی عێراقی لهڕێگهی دهزگای خێرخوازیی بارزانیهوه ١٠٠٠ پارسێلی خۆراکییان بۆ ئاوارەکان دابین کرد، هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای واحە ٣٥٠ پارسێلی خۆراکی دابینکردبوو کە لەلەیەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپی خازر دابەشکرا.
کەمپی خازر دەکەوێتە سنوری پارێزگای نهینهوا و تایبەتە بە ئاوارەکان پارێزگای نهینهوا و دەوروبەری کە بەهۆی شەڕهوه ژیانی خۆیان بەجێ هێشتووە.
payamner-
