تەقینەوەیەک لە باکووری کوردستان رووی دا

تەقینەوەیەک لە باکووری کوردستان رووی دا


لە نزیک زانکۆی دیجلە لە شارۆچکەی سووری سەر بە "ئامەد"(دیاربەکر)ی باکووری کوردستان، ھێرش کرایە سەر تیمێکی پۆلیس و بەھۆیەوە ٤ پۆلیس گیانیان لەدەست دا و ٢ی دیکەش بریندار بوون.



بەپێی راپۆرتەکان، بۆمبێک پێشتر لە نزیک زانکۆی دیجلە چێنرابوو، لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی پۆلیس تەقێندرایەوە.



بەپێی ئەنجامەکانیش، لە شوێنی رووداوەکە پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و پێنج دیکەش بریندار بوون.



لە نەخۆشخانەش سەرەڕای ھەوڵی پزیشکەکان سێ پۆلیسی دیکە گیانیان لەدەست دا و ژمارەی کوژراوان بۆ چوار پۆلیس بەرزبۆوە.
payamner-
Top