شارەزایەكی ئابووری: کۆڕبەندی داڤۆس دهرفهتێكی گرنگه بۆ سهربهخۆیی كوردستان
ئەمیر شێروانی شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ، رایگهیاند، "کۆڕبەندی داڤۆس پرسێکی جیهانییە و رەنگدانەوەی زۆری لە جیهاندا هەیە، بەشداریی سهرۆكی ههرێمیش لەو کۆڕبەندەدا جگەلەوەی لە ڕوانگای سیاسییەوە گرینگیی خۆی هەیە، کۆمەڵێک دیداری گرینگیش لەگەڵ گەورەبەرپرسانی جیهان ساز دهكات، لە ڕوانگهی ئابوورییشەوە بەشداریی "سەرۆک بارزانی" بۆ هەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و کاریگەری بۆسەر پێگەی ئابووریی هەرێمیش دەبێت."
ئهو مامۆستایهی زانکۆ ئاماژەیشی دا، '' ههروهك دیاره ئەو وڵاتەی پێوەندیی ئابووری لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا زۆر باشە، لە رووی سیاسیشەوە پێوەندییەکانیان زۆر باش دەبێت، بۆیە ئێمە لە قۆناغی بەرەو سەربەخۆییداین، پتەوکردنی پێوەندیی ئابووریمان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا دەرفەتێکی زۆرباش دەبێ تا لە پرسی سەربەخۆییشدا وڵاتان پشتگیریمان لێبكهن، بۆیە بەشداریی "سەرۆک بارزانی" لە کۆنگرەی داڤۆس دەرفەتێکی گرینگە تا وڵاتانی جیهان بۆ پرسی سەربەخۆیی پشتمان بگرن."
payamner-
