كه‌ركووك.. شانه‌یه‌كى نوستووى داعش ده‌ستگیر كران كه دوو ئه‌ندامیان ئافره‌تن
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه ئه‌مڕۆ 16/1/2017 "شه‌وى ڕابردوو 15/1/2017 هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى كه‌ركووك (پارتى) به هاوكارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی كه‌ركووكى سه‌ر به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان له گوندى (باجوان) و گه‌ڕه‌كى (عه‌مه‌ل شه‌عبی) شارى كه‌ركووك ئه‌نجامدا و توانییان گرووپێكى مه‌ترسیدارى سه‌ر به ڕێكخراوى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "گرووپه‌كه له 5 كه‌س پێكهاتبوون و 2 له ئه‌ندامه‌كانى گرووپه‌كه‌ش ئافره‌ت بوون و 2 ئه‌ندامیشیان براى گه‌وره تیرۆریست (سالم عه‌بد خه‌ڵه‌ف)ن كه له شارى حه‌ویجه، پله‌ى ئه‌میرى له نێو ڕێكخراوى داعشدا هه‌یه ".
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌دراوه "گرووپه‌كه شانه‌ى نوستووى داعش بوون و له ڕووى پێدانى زانیارییه‌وه هاوكارى ڕێكخراوى داعشیان كردووه له سنوورى گوندى (باجوان) و گه‌ڕه‌كى (عه‌مه‌ل شه‌عبی) شارى كه‌ركووك".
باس‌نیوز
