یوسف محەمەد: دەتوانین بە ئاسانی هێزی چەکداری لە سنوورەکەمان کۆبکەینەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 16/1/2017، یوسف محەمەد، لە میانى پێشوازى کردن لە خۆپیشاندانى بەشیک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى سلێمانى، ڕای گەیاند: "ئێمە خۆمان بە نوێنەرى ئێوە دەزانین و پێویستە هەرچى زووترە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە هۆش خۆى بێتەوە و کێشەى مامۆستایان و فەرمانبەران و خاوەن پێداویستییەکانى چارەسەر بکات”.
بە گوتەی یوسف محەمەد، هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان “دەیانەوێ ململانێ سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بە چەکدارى بکەن”. گوتیشی: “کاتێک ڕێگرییان لێ کردین بچینە ناو پایتەختى هەرێمى کوردستانەوە، بێگومان ئەگەر ئێمەش وەکو ئەوان هێزمان کۆبکردایەتەوە کە کۆکردنەوەى هێز و دەستکەوتنى چەک لە ناوچەى ئێمە زۆر ئاسانە و لەوەش ئاسانتر نییە، بەڵام ئێمە ئێستاشى لەگەڵدا بێت، لەگەڵ ئەوەداین کە نابێت ململانێ سیاسییەکان لە ڕێگەى چەکەوە کۆتایی پێ بهێنرێت”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە جارێک بەرپرسانی گۆڕان باسیان لە دروستکردنی هێزی چەکداری کردووە.
باسنيوز
