گوتەبێژی كارەبای سلێمانی: چەند كەسێك بە نایاسایی پارەی کارەبا لە هاووڵاتیان وەردەگرن
سیراوان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند: "ماوەیەكە بەهۆی زۆربوونی كێشەكانی كارەبا و سووتان و لەكار كەوتنی محاویلەی گەڕەكان، بەناوی كارەباوە بۆ كڕین و چاکكردنەوەی محاویلەی كارەبا هەندێك حاڵەتی پارە كۆكردنەوە هەیە، بۆیە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەگەر لە هەندێك شوێن و لەسەر خواستی هاووڵاتیان خۆیان ئەو كارە كرابێت، بە فەرمی و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین پارە لە هاووڵاتیان بۆ كڕینی محاویلە و چاكردنەوەی محاویلە كۆ بكرێتەوە، چونكە ئەوە ئەرك و بەرپرسیارێتیی حكوومەتە كە بەو كارە هەڵبستێت."
گوتیشی: "بۆیە ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان دەكەین كە هەر كەسێك بەناوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەباوە دەست بکات بە وەرگرتنی پارە لە خەڵك بۆ چاکكردنەوەی محاویلەی كارەبا، ئەوا لەلایەن خۆمانەوە ڕووبەڕووی دادگای دەكەینەوە."
سیروان محەمەد، راشیگەیاند "ئەوان وەك كارەبای پارێزگای سلێمانی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەی سووتانی محاویلەی كارەبا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوكاریی پارێزگاری سلێمانی (25) محەویلە كڕدراوە، لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ژمارەیەك محاویلە و كەرەستە و پێداویستیی یەدەگی كارەبا دەگاتە گەنجینەكانمان و بە هۆیەوە زۆری كێشە تەكنینكیەكانمان چارەسەر دەبن."
باسنیوز
