قایمقامی کۆیە: گرفتی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان چارەسەر دەكرێت

 قایمقامی کۆیە: گرفتی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان چارەسەر دەكرێت
ماوەی چەند ساڵێكە هاووڵاتیانی سنوری قەزای كۆیە و دەوروبەری گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و قایمقامی سنوورەكەش دەڵێت بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتە، پڕۆژەكەمان لە كۆمپانیاکە وەرگرتووەتەوە."

سەركەوت رەسووڵ، قایمقامی قەزای كۆیە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "ماوەی چەند ساڵێكە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی (بۆگد – كۆیە)مان داوەتە كۆمپانیانیەكی بیانی بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە دابین بكات، بەڵام بەداخەوە ماوەیەكە بە بیانووی كەمیی بودجە و چەند هۆكارێكی ترەوە وەك پێویست كاری خۆیان جێبەجێ نەدەكرد".

گوتیشی: بەو هۆیەوە پڕۆژەكەمان لێیان وەگرتەوە و دەیدەینە كۆمپانیایەكی ناوخۆیی و لەمەودا لەلایەن كارمەندان و ئەندازیارانی ناوخۆییەوە بەڕێوە دەبرێت، بەوەش گرفتی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان چارەسەر دەبێت، تەنانەت ڕۆژانی هەینیش ئاو دەدرێتە هاووڵاتیان كە پێشووتر بە بیانووی پشووەوە ئاویان پێ نەدەدرا.






باسنیوز
Top