سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک بەرەو ئەورووپا بەڕێ کەوت
لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە (داڤۆس) دەکات کە لە ڕۆژانی 17 تا 20ی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت. لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا، كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.
هەر یەک لە فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لەم سەردانەدا، یاوەریی بارزانی دەکەن.
باسنيوز
