سەرۆك بارزانی، به‌سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وت
له سه‌ردانه‌كه‌دا سەرۆک بارزانی، بەشداریی لە كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس دەکات کە لەڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.
به‌ڕێزان دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، لەم سەردانەدا یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکەن.
