حزبی دیموکراتی کوردستان سکرتێری نوێی هەڵبژارد
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (کوردستان و کورد) زمانحالێ فەرمیی حدک، کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی دیموکراتی کوردستان له ماوەی دوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممەی ڕابردوو گیرا و یه‌کێک له بڕگه‌کانی ده‌ستووری کاری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی سکرتێری نوێ بوو.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای وازهێنانی خالید عه‌زیزی، سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستان په‌سند کرا و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به تێکڕای ده‌نگ مسته‌فا مه‌لوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حزبی به سکرتێر هه‌ڵبژارد.
مسته‌فا مه‌ولوودی ساڵی 1958 له یه‌کێک له گونده‌کانی شاری نه‌غه‌ده له‌دایک بووه. به‌هاری ساڵی 1978 هاتووەته ڕیزه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستان و له کۆنگره‌ی 8ی حزبی دیموکرات له ساڵی 1987 به ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی ئەو حزبە هه‌ڵبژێردراوه.
مسته‌فا مه‌ولوودی که لیسانسی”ماف”ی له زانکۆی وه‌رگرتوه، له کۆنگره‌ی 12ی حزبه‌وه تا ئێستا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حزبی دیموکراتە و له دوای کۆنگره‌ی 14ه‌وه جێگری سکرتێری گشتی بووه و له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی دیموکرات که ڕۆژی یەکشەممە 2017 -1- 15 بەسترا، وه‌ک سکرتێری گشتیی نوێی (حدک) هه‌ڵبژێردرا.
باس‌نیوز
