له‌ گه‌رمیان هاووڵاتییەك درایە بەردەستڕێژی گولـلە

له‌ گه‌رمیان هاووڵاتییەك درایە بەردەستڕێژی گولـلە
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گوندی ئسڵاح سەر بەشاره‌دێی کۆکز له‌ سنوورى كفرى، لەبەردەرگای ماڵەکەیدا هاوڵاتیەک بەناوی { ا _ م _ ح } لەدایکبووی 1969 لەلایەن چەن چەکدارێکی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە".



لەئەنجامدا بە دوو فیشەک بەسەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و دواى چارەسەری خێرا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.



گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەڵێکۆڵینەوە کردووە.
bas news -
Top