به‌به‌ڵگه‌وه..ئه‌مانه داواكارى یه‌كێتى مامۆستایانن له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
به‌پێێ راگه‌یه‌نراوێكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، له‌و داواكارییه‌دا كه یه‌كێتى مامۆستایان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى كردووه، هاتووه :" به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ماوه‌یه‌كى زۆر قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانى خوێندن له سنوورى پارێزگاكانى هه‌ڵبجه و سلێمانى و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین بایكۆتى خوێندنیان كردووه، توانرا سه‌ره‌نجام بایكۆت بشكێنن، به‌و پێیه پێویسته بۆ سه‌ركه‌وتنى بارودۆخه‌كه هاوكارییان بكرێت به‌جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده دا ته‌واو ببێت".
ئه‌و داواكاریانه‌ى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، له چه‌ند خاڵێكدا چڕكراونه‌ته‌وه له‌وانه:
1- به‌گرنگى ده‌زانین هه‌موو هه‌وڵه‌كان له قازانجى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و قوتابیان و خوێندكاران ته‌واو ببێت.
2- ده‌سه‌ڵات بدرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانى په‌روه‌رده كه هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ى هه‌لومه‌رجى ناوچه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵسوكه‌وت بكات، به‌تایبه‌ت بۆ پۆله ناكۆتاییه‌كان به جۆرێك كه‌مترین زیان به‌ر ساڵى خوێندن بكه‌وێت.
3- به سوود وه‌رگرتن له كه‌مكردنه‌وه‌ى پشووه‌كان و به‌پێى پێویست، ساڵى خوێندن درێژ بكرێته‌وه، به‌جۆرێك له مانگێك كه‌متر نه‌بێت و له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به تایبه‌ت بۆ وه‌زرى یه‌كه‌م.
4- بۆ وه‌رزى دووه‌میش ڕه‌چاوى ماوه‌ى پێویست بكرێت بۆ ته‌واوكردنى وه‌رزه‌كه.
5- سه‌باره‌ت به پۆله كۆتاییه‌كان (9 و 12 ) تا ده‌كرێت ئه‌زموونه گشتییه‌كان له‌یه‌ك كاتدا بكرێت، هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك مایه‌ى جۆرێك له نیگه‌رانییه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى باڵا‌و ستانده‌رى خوێندن باشتره له‌به‌رچاو بگیردرێت.
6- تا ئه‌و شوێنه‌ى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده زیانى به‌رناكه‌وێت، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كار ئاسانى بكات.
7- په‌له بكرێت له دابه‌شكردنى ئه‌و هاندانانهى بڕیاریان لێدراوه.
bas news -
