مامۆستایانی ناڕازی بایكۆتیان شكاند
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وێڕای راگرتنی كار و چالاكییه‌كانییان بۆ ماوه‌یه‌ك، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به سیسته‌می مووچه و دابینكردنی بڕه پاره‌ی هاندان و رێگریكردن له سزادانی مامۆستایان.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مامۆستایان و ههڵوێستهكانییان به‌رزده‌نرخێنێت, هاوكات ئیدانه‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ناو یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانيش ده‌كه‌ن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه كراوه، تا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن، هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمییه‌وه ده‌بێت و لێدوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "گوزارشت له راوبۆچوونی تایبه‌تی خۆی ده‌كات
k24 -
