داناگاز: ئەگەر رێگەمان پێبدرێت دەتوانین بە گازی سرووشتی کارەبا دابین بکەن
پاتریک ئالمان وود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای داناگاز دەڵێت: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمەکانی کڕیوەتەوە بەڵام پارەی تەواویان نەداوەو لە بری بەرھەمەکانیان تەنیا ٧٠% -ی حەقدەستی کۆمپانیاکەیان پێدراوە".
بەڕێوەبەی کۆمپانیای داناگاز لەو بارەیەوە دەڵێت، حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەیھێشتووە ئەو دوو کێلگەیە پەرەپێبدەن ، ئەگەر نا دەیانتوانی ھەموو پێداویستییەکانی ھەرێمی کوردستان بە گازی سرووشتی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکەن.
ئالمان وود دەڵێت ئەگەر رێگەیان پێبدرێت پەرە بەو دوو کێلگەیە بدەن، ئەوا گازی سرووشتی ئەو دوو کێلگەیە ھێندە زۆرە کە بەشی ئەوەش دەکات، ھەناردەی تورکیا و بازاڕەکانی جیھانیش بکرێت.
کۆمپانیای داناگاز لە دادگای لەندەن سکاڵای دژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمارکردووەو داوای ١.٩٦ ملیار دۆلار قەرەبوو دەکات. سەرەڕای ئەوەش حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەندین بەیاننامەدا رایگەیاندووە کە ھێشتا ئەو کەیسە یاساییە یەکلایی نەبووەتەوەو بەپڕکردنی دژە سکاڵایەک داوای قەرەبووی ٣ ملیار دۆلار لە کۆمپانیای داناگاز دەکات.
کۆمپانیای داناگاز لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکی ٣٠ ساڵەی ھەیە بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی گازی سرووشتی چەمچەماڵ و کۆڕمۆر
payamner-
