بزانه‌ "جۆن مەكین" چون باسی كورد و هێزی پێشمەرگە ده‌كات

بزانه‌
جۆن مەکین، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا ، راگه‌یاند، گرنگە ھەندێك جار ئەمریكا بەشێوەیەکی راستەوخۆ ھاوکاریی سەربازیی بداتە ھێزی پێشمەرگە، چونکە کورد یەکێکە لە ھاوپەیمانە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
مەكین دەڵێ: پێموایە ھێزی پێشمەرگە، کاریگەرترین ھێزە و لەوبڕوایەدام کە ئەوان پێویستیان بە پڕچەککردن و مەشق و راھێنانی زیاترە و رەنگە ھەندێکجار ئەو ھاوکاریانەش بەشێوەیەکی راستەوخۆ بێت بۆ پێشمەرگە باشترە.
گوتیشی: زۆر گرنگە ئەمریکا ھاوکاریی سەربازی کورد و پێشمەرگە بکات، لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان، یەکێکە لە ھاوپەیمانە گرنگەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.
payamner-
Top