پەنابەرانی رۆژھەڵات لە کەلار ھاوکاری کران
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەدرێژەی ھاوکاریکردنی ئاوارەو پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەڵمەتێکی تردا لە شاری کەلار و دەوروبەری ھەستا بە دابەشکردنی پارسێلی خۆراک بۆ ١٦٠ خێزانی پەنابەری رۆژھەڵاتی کورستان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبێ جیاوازی لە بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی کوردستان پێداویستی خۆراکی دابەش دەکات، ئەم ھەڵمەتەش درێژەی کار و چالاکیەکانی دەزگایە بۆ پەنابەرانی رۆژھەڵاتی کوردستان کە لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێبونە.
payamner-
