هه‌ده‌په: خه‌ڵك نه‌خێر بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بكات، توركیا ناچارده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بكات
ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی هه‌ده‌په له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له شاری وان له باكوری كوردستان وتی "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی توركیا گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌ته بۆ ئۆجه‌لان و ئه‌و گه‌ره‌نتی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لانه له توركیا".
وتیشی "پێشووتر هه‌فته‌ی جارێك ده‌وڵه‌ت ده‌چوو بۆ لای ئۆجه‌لان و راوێژی له گه‌ڵده‌كرد و بۆچونیان وه‌رده‌گرت و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه ده‌زانێ كه ئۆجه‌لان بۆ ئاشتی چه‌ند ره‌نجیداوه به‌ڵام ئه‌وان نرخی ئه‌مه‌یان نه‌زانیوه".
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌نگی نه‌خێر له ریفراندوم له سه‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تی به‌كاربهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویاندا ده‌بێت، ئه‌و كات ده‌سه‌ڵات جگه له گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر مێزی چاره‌سه‌ری هیچ چانسێكی تری نابێت و ئه‌و كات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمراڵی و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی زیندانكراو ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت یان ده‌چنه ریفراندۆم یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، هه‌رچه‌ند ده‌نگی نه‌خێر به‌رز ببێت ئه‌وه‌نده په‌رله‌مانتاره زیندانیكراوه‌كانمان زووتر ئازاد ده‌بن.
په‌رله‌مانی توركیا له‌هه‌فته‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیكردووه به تاوتوێكردنی مادده‌كانی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌گۆڕانكاری ده‌ستوری له توركیا‌و گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
تائێستا په‌رله‌مان نۆ مادده‌ی له پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندكردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو له سه‌ر پڕۆژه یاسای سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستوری توركیا شه‌ڕ له نێوان په‌ڕله‌مانتارانی جه‌هه‌په و ئه‌كه‌په-دا له ناو هۆڵی ڕوویدا و ژماره‌یه‌ك په‌ڕله‌مانتار برینداربوون.
به پێی پرۆژه یاسای سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌بێته سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و په‌یوه‌ندی سه‌رۆك كۆمار له گه‌ڵ پارته‌كه‌ی دانابڕێت و مافی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیشی هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای دادوه‌ران و داواكاری گشتی هه‌ڵدبژێرێت، دادگای سه‌ربازیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری بۆ 15 ئه‌ندام كه‌مده‌كرێته‌وه و سه‌ربازان له ناویاندا نابن.
به پێی پرۆژه‌كه هه‌ڵبژاردنی خۆجێی (شاره‌وانیه‌كان) له مانگی ئاداری 2019 ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌ڕله‌مان، له مانگی تشرینی دووه‌می 2019 ئه‌نجامده‌درێت.
xendan -
