دەست لەکارکێشانەوەی سکرتێری حدک پەسەند کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2017 -1- 15، سەرکردایەتیی (حدک) لە نوێترین پلینیۆمی خۆیدا، داواکاریی خالید عەزیزی بۆ دەست لەکار کێشانەوە لە پۆستی سکرتێری حزبەکە، قەبووڵ کردووە.
بڕیارە هەر لە پلینیۆمی ئەمڕۆدا سکرتێری نوێ بۆ حدک هەڵبژێردرێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەریەک لە د. ئاسۆ حەسەنزادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری حدک، بۆ پۆستی سکرتێر کاندید کراون.
خالید عەزیزی، لە کۆنگرەی شازدەیەمی (حدک)دا کە ساڵی 2016 گیرا، بۆ پۆستی سکرتێری حزبەکە هەڵبژێردرا و یەک مانگ لەمەوبەر، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی لە پۆستی سکرتێری دایە سەرکردایەتیی حدک و ئەمڕۆ لە نوێترین پلینیۆمدا داواکەی پەسەند کراوە.
باسنیوز
