“هێشتا ڕێککەوتن بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتەکانی عێراق نەکراوە”

 “هێشتا ڕێککەوتن بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتەکانی عێراق نەکراوە”
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستە وەزارییەکانی عێراق دیاری نەکراوە.

د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاند: “بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی عێراق، 10 ناو پێشکەش کراوە، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆش 13 ناو پێشکەش کراوە، بەڵام پۆستی وەزیری دارایی، پشکی کوردە و لەناو کوردیش پارتی دیموکراتیی کوردستانە کە تائێستا هیچ بەربژێرێکمان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکردووە”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لەسەر پۆستی وەزارەتەکان، گرفت بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست ببێت و گوتی: “دەبێت دیاریکردنی ئەو پۆستە بە ڕێککەوتنی سیاسی بێت کە ئاشکرایە هەندێک لایەن نایانەوێت حکوومەتی عەبادی گرفتەکانی چارەسەر بکات، بەتایبەت دەوڵەتی یاسا".







باسنیوز
Top