پەرلەمانتارێکی پارتی: عەبادی پێی گوتم لە بەغداوە پارە بۆ کوردستان نانێرین و پۆستەکانیش بۆ کورد ناگەڕێنمەوە
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لەگەڵ حەیدر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی 3 کاتژمێریی لێژنەکەمان، کۆمەڵێک گفتوگۆمان کرد، لەوێ پرسیارم لێ کرد، مووچەی پێشمەرگە بۆ خەرج ناکەی؟ بۆچی ئۆپەراسێونی ڕزگارکردنی حەویجەت ڕاگرتووە؟ بۆچی پۆستەکانی کورد لە بەغدا ناگەڕێنیتەوە؟”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە وەڵامدا عەبادی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، پێی گوتووە: “مووچەی پێشمەرگە خەرج ناکەم، خۆتان نەوتتان هەیە، بیفرۆشن و پارەکە وەربگرن". گوتیشی: ”لەسەر ئۆپەراسیۆنی حەویجە، عەبادی پارێزگاری کەرکووکی بە هۆکاری دواخستنی ئۆپەراسیۆنەکە زانی، لەسەر پۆستەکانی کوردستانیش، عەبادی ڕایگەیاند، پۆستەکانتان بۆ ناگەڕێنمەوە".
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە کە جیاوازی لە نێوان عەبادی و مالیکی، تەنیا ناوەکانیانە.
باسنیوز
