گوته‌بێژی پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌به‌رده‌م به‌رپرساره‌تیداین، ده‌بێ دۆخه‌كه باشتر بكه‌ین
(مه‌حموود محه‌ممه‌د) له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا راشیگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ لای لایه‌ن سیاسییه‌كان به باشی هه‌ڵسه‌نگاند و پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانانه ده‌ربڕی.
له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانكردنی به‌غدا و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن بۆ تاوتووكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه بابه‌تی گفتوگۆی جیددی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه‌وه به‌شێك له ئامانجه‌كانی ده‌بێت.
هه‌ر له باره‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، گوته‌بێژی پارتی گوتی له‌م سه‌ردانه‌دا به‌رچاوڕوونییه‌ك هاته ئاراوه و، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گفتوگۆكان و رێوشوێنی باش گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و ره‌وشه سیاسی و ئابوورییه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه به‌م دواییه پارتی و یه‌كێتی نزیكتر بوونه‌ته‌وه لێك و له هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندان و پارتی داوای له یه‌كێتی كردووه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رنگرێ، گوته‌بێژی پارتی گوتی، له روانگای هه‌ست به به‌رپرساره‌تی و مێژوویی و دۆخی هه‌نووكه‌یی كه له‌سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتییه بۆ باشتركردنی ئه‌م ره‌وشه، له‌وانه چالاككردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت را هه‌ن، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته كۆتایی و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته خاڵی كۆتایی.
هاوكات پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی هێنایه‌وه به‌ر باس بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و ڕایگه‌یاند، نێوه‌رۆكی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌و میكانیزمه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا له‌باره‌یه‌وه ڕێك ده‌كه‌وین.
له‌باره‌ی كاروباری ناوخۆی پارتی‌یش (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوتی، لیژنه‌كانی راسپێردراو كاری خۆیان ته‌واو كردووه و راپۆرته‌كانیان ئاماده كراون و دیراسه‌ش كراون بۆ چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی و ڕه‌نگه له حه‌فته و دوو حه‌فته‌ی دابێ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێ.
ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییش له ئۆرگانه‌كانی پارتیدا، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به باش زانرابێ بۆ چاكتر ڕێكخستنی كاروباره‌كانی ێوخۆی پارتی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها پێوه‌ست به به‌رده‌وامیی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا رایگه‌یاند، مه‌به‌ستمان كات كوشتن نییه، چونكه هه‌لومه‌رجه لێمان ده‌خوازێ ڕێك بكه‌وین. دۆخه‌كه لێمان ده‌خوازێ له ئاست خێرایی گۆڕانكارییه‌كاندا بین، هه‌ڵبه‌ت دنیا له‌به‌ره‌وپێشچوون و گۆڕانكاریی خێرادایه، بۆیه ده‌بێ ئێمه له‌و ئاسته‌دا بین و جێنه‌مێنین. مه‌به‌ستمانه هه‌رچیی زووه نێوماڵی خۆمان خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و یه‌كڕیزی دروست بكه‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لدا.
گوته‌بێژی پارتی له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له شنگال گوتی، سوپاسی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه له كاتی پێویستدا هاوبه‌ش بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نایه‌ت ناوچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان داببڕن. شنگال به‌شێكه له هه‌رێم و پێویسته به‌پێی یاسا و رێساكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین په‌كه‌كه شنگال چوڵ بكات.
kdp-
